شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “سەما خان” زۆربەی گۆرانی و ئاوازەکانی بوونەتە ترێند لە سۆشیال میدیا و زۆرجاریش ڕووبەرووی ڕەخنە تووندی هەوادارانی دەبێتەوە، بەتایبەت ئەوکاتانە لە گۆرانیەکانیدا دەکەوێتە وەسفی گەنجی ئەو سەردەمە، بۆیه لەم ئاخاوتنەی “هەولێر”ـدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە هەرگیز لە ڕەخنە و توانجەکاندا نەترساوە و هیچ هێزێکیش نیە ڕێگر بێت لەبەردەم کارە هونەرییەکان.
“سەما خانو” ڕاشکاوانە دەڵێت: کاتێک خۆم خزاندە نێو کارە هونەرییەکان تا ڕادەیەکی زۆر خانەوادەکەم ڕێگربوون، بەڵام من هەر سوور بووم لەسەر هونەرەکەم و لە نیازی ئەوانیش تێگەیش تبووم، کە دەیانگووت: هونەر سەختە و پڕە لە هەوراز و نشێو، بەتایبەت بۆ ئافرەتێکی وەک من لە بۆکان، کە ئەو ئازادییە فەراهم نیە، بەڵام عەشقی هونەرەکەم وایکرد، کە زاڵ بم، بەسەر هەموو ئەو توانجانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاراستەم دەکرا و بەڵێنمدا بە ئەلبوومێک هەموو ئازارەکانم بە گوێچکە بیسەر و هەوادارانم بچرپێنم.
گوتیشی: نایشارمەوە لە ئەلبوومی نەفرەتدا گۆرانییەک هەیە بۆ کەسێکی دیارم گوتووە، کە بە تەواوی ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مندا هەیە.