پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.11، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى قائیمقامى ناوەندى هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت، لەژێرناونیشانى ( هەولێر و پەنجەرە ڕەنگینەکانى تر) ( 2 )مین پیشانگاى شێوەکارى هونەرمەند سەباح پیربال کرایەوە.

دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تایلۆکانى، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.