کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد

شیڤان شێرزاد – هەولێر

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هیندستان “نارێندرا مودی” و وەزیرانی حکومەتەکەی و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە و نوێنەری بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و عەرەبی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی هۆلیوود و ئەستێرە دیارەکانی سینەمای هیند لە مۆمبای کۆنگرەی لووتکەی waevs لەسەر دەستی ئەستێرەی ناوداری هیند “شاڕوخ خان” دەستی بەڕێوە چوو، کە تایبەت بوو بە سینەما و میدیا، “شاخەوان مستەفا” بە نوێنەرایەتی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و نوێنەرایەتی “فەرهەنگ غەغوور” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، وەک بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە فەرمی ئامادە و بەشداری لوتکەی waevs کرد. لە کۆنگرەکەدا، کە بە داوەتی فەرمی ئەو وڵاتە و بە هاوکاری “تایەر گۆران” نوێنەری پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مۆمبای بەشدارییان کرد، کە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەستێرە دیارەکانی هیند پانێلیان پێشکەش کرد و داهاتووی سینەمای بۆلیوودیان خستەڕوو و چۆن نەخشە ڕێگای داهاتووی سینەما و میدیای هیندی ببەنە قۆناغێکی پێشکەوتوو تر بە جۆرێک بچنە نێو سینەمای هۆلیوودەوە. پانێلەکانیش لە لایەن ئەستێرە دیارەکانی وەکو شاڕوخ خان و میسۆن و ئەمیر خان و ئەکشای کۆمار و کارینا کاپور و کاترینا کیف و سەلمان خان و راجنی کات و مانمۆ هان و ئەشواریا ڕایی و کەرەن جۆهەر و کەبیر بیدی و ئەنیل کاپوور و دیپیکا پادوکۆن و پریانکا جوبرا و ئالیا بەت و راج کۆمار راو و ئەنووبام خێر و ڤیکی کوشال و دیپیکا پادکۆن و ڕانڤێر سینگ و ڤیدیدن جاموال و رانبیر کاپوور پێشکەش بە میوانانی لووتکەی waevs کرا.