عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕەشت لە ئێران، فیلمی ژان پاڵێوڕاوی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو (ماهیر حەسەن) بوو، باشترین دەنگ هەڵگر ئەڕستۆ مەفاخری) لە فێستیڤاڵی ڕەشت.
لە ڕێژەی 316 فیلم کە ڕوانەی دەبیرخانەی فێستیڤاڵی فیلمی ڕەشت کراون 66 چوەتە بەشی پێشبڕکێ و ئایینی نمایشی فیلمەکان و کۆتایی فێستیڤاڵ لە ڕێکەوتی 2025/May/1_4 لە شاری ڕەشت لە باکووری ئێران بەڕێوە ئەچێت. هونەرمەندی بە ئەزمونی بواری دراما و سینەما (ماهیر حەسەن) ئەکتەری بەناوبانگی کورد توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی “ژان” بەدەست بهێنێت.
لە هەمان کاتدا فیلمەکە توانی خەڵاتێکی دیکەش لە فێستیڤاڵەکە بەدەستبهێنێت وەک باشترین دەنگ.
“ژان” لە نووسینی لەیلا باغ پیرا و لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ پیرایە، تاکوو ئێستا چەندین خەڵاتی دیکەی و ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
ماهیر حەسەن ئەزموونێکی زۆری لە بواری هونەر و شانۆدا هەیە بەشداری زیاتر لە 200 بەرهەمی درامی و شانۆیی و سینەمایی لە بکردووە.
هونەرمەند (ماهیر حەسەن) لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : هەستێکی یەکجار خۆشە کاتێک لە فیستیڤاڵێکی ئاوا، دەرەوەی وڵاتی خۆت ئەبیتە خاوەنی خەڵات، بێگومان ئەمە مایەی سەربەرزیە بۆ من و سەرجەم هاوڕێ و هاوکارانم کە لەم بەرهەمە بەژداربوون.
لەبارەی هەبوونی بەرهەمی تازەی هونەرمەند ماهیر حەسەن ئەوەشی گوت ؛ لە دوای گەڕانەوەم لە وڵاتی ئێران، پلانی چەند بەرهەمێک لە بەردەستمە، بە تایبەتی درامایەکی تەلەفزیۆنی، هیوادارم لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.