یونس مەحمود دەبێتە دادوەری ڤێستڤاڵیك

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌‌ولێر

سێهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی فۆتۆی ڕۆژی سنە بەڕێوە دەچێت و فۆتۆگرافەرانی بەشدار بۆ ماوەی چوار ڕۆژ میوانی فێستیڤاڵەكە دەبن.

هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (یونس مەحمود) لەم باریەوە بە هەولێری گوت: بە شانازییەوە من وەك یەكێك لە دادوەرانی ئەم فستیڤاڵە دەستنیشان كراوم و لە ماوەی فستیڤاڵ لە شاری سنە ئامادە دەبم و لەگەڵ هاوڕێیانی تر لە باری زانستی و ئەزموونەوە، كارەكان هەڵدەسەنگێنین.
بڕیار وایە ئەم فستیڤاڵە لە سەرەتای مانگی پێنج لە شاری سنە دەست بە كارەكانی بكات و ئەمە سێیەمین ساڵە كە ئەم فستیڤاڵە لەو شارەدا بەڕێوە دەچێت. یونس محەمەد لەدایكبووی ساڵی 1968ـە؛ فۆتۆگرافەرێكی فریلانسە و كارەكانی ناسراو و بڵاون. ئەو زیاتر لەسەر كورد و ناسنامەكەی كار دەكات.
بەشداریی زیاتر لە 150 پێشانگای تایبەت و هاوبەشی کردووە لە زیاتر لە 50 وڵاتی دنیا.