دوای حەفتەیەک لە سازدانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، کە چەندین شانۆگەری وڵاتانی جیهانی و کوردی و عەرەبی لەخۆوە گرتبوو، دوێنێ بە خەڵاتی جۆراوجۆر بە ئامادەبوونی “ئومێد خۆشناو”، پارێزگاری هەولێر و “فەرهەنگ غەفور” بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و “هیوا سوعاد و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ڤیستیفاڵ و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و ئەستێرەی بە ناوبانگی سینەما، شانۆ و هونەرمەندانی عەرەب، کورد، عێراقی و بیانی، لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێری پایتەخت، کۆتایی هات.
زنجیرەیەک وتار پێشکەشکرا
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هیوا سوعاد سەرۆکی لێژنە ڤیستیفاڵ وتەیەکی پێشکەشکرد،
دواتر چەند برگەیەکی هونەری پێشکەشکرا.
خەڵات بە دوو هونەرمەندی ناوداری هونەری شانۆ و سینەما بەخشرا
لە کۆتایدا پارێزگاری هەولێرو هیوا سوعاد قەڵغانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش هەردوو ئەستێرەی دیاری میسری، هونەرمەندان شیرین و ئەحمەد بدێر کرد.
شایەنی باسە خولی هەشتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ 10 گرووپی شانۆ لە وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریان تێدا کرد.
فێستیڤاڵهكه لهلایهن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر سەرپەرشتی کرا، بۆ ماوهی ههفتهیهك بهردهوام بوو، رۆژانە له دوو كاتی جیاواز دوو شانۆگەری نمایش کراو لەلایەن لیژنەیەکی دادەوەری شارەزاوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.