ئەمرۆ شەممە 26.4.2025 ، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ڤیستیفاڵ و ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەند و ئەستێرەی بە ناوبانگی سینەما، شانۆ و هونەرمەندانی عەرەب، کورد، عێراقی و بیانی، لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێرى پایتەخت، مەراسیمی کۆتایی خولی هەشتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ بەرێوەچوو…
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هیوا سوعاد سەرۆکی لێژنە ڤیستیفاڵ وتەیەکی پێشکەشکرد…
دواتر چەند برگەیەکی هونەری پێشکەشکرا …
لە کۆتایدا پارێزگاری هەولێرو هیوا سوعاد قەڵغانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش هەردوو ئەستێرەی دیاری میسری، هونەرمەندان شیرین و ئەحمەد بدێر کرد…
شایەنی باسە خولی هەشتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ 10 گرووپی شانۆ لە وڵاتانی ( تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ) بەشداریان تێدا کرد ..
فێستیڤاڵهكه لهلایهن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر سەرپەرشتی کرا، بۆ ماوهی ههفتهیهك بهردهوام بوو، رۆژانە له دوو كاتی جیاواز دوو شانۆگەرى نمایش کراو لەلایەن لیژنەیەکی دادەوەری شارەزاوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا…