بەدڵ سەیری تابلۆکانی شێوەکارێکی بەئەزموون دەکەین تا ژیان مانایەکی ترمان پێ ببەخشێت

ئازاد پێنجوێنی

ئازارەکانی مرۆڤ بەئەندازەیەکە هەر یەک بەجۆرێک دەردێکی کوشندەی لەناخیدا بەرجەستە کردووە بەڵام مرۆڤانێکمان هەن مادام لەسەرووی مرۆڤانی ئاساییەوەن ئەو ئەندازە ئازارانەیان دووجارە ، ئاخر ئازارێکی گەورەو نهێنیەکی قووڵ سەرتاپای تەنیوون بۆچی وایە هەڵبەتە ئازارێکی خود ، ئازارێکیش بۆمرۆڤایەتی و نەمریەتی خود .ئەوە (سوهرابی) شێوەکارو شاعیر بو ،دەیووت ،،
ئەگەر هاتنە سەرگۆڕەکەم تکایە بەهێمنی وەرن نابادا درز بکەوێتە شووشەی ناسکی تەنیاییمەوە ،کەوایە مرۆڤانی نائاسایی کۆمەڵێک ئازاریان بەجیا هەڵگرتوە کەمرۆڤە ئاساییەکان نیانە ،ئەوەتا دڵ شووشەیەو تەنیایە و ناسکیشە ئاوەزیش بێدەنگی و ئارامی گەڕەکە تا بەنسیبی ببێ بۆن و دەنگی تایبەتی ڕەنگ و گوڵەکان.
کتومت لە هەمان ڕێگا تیوارەکانی (سوهراب و ڤان کوخ و ڕامبرانت و کلۆد مۆنیە و ڕەحیمی نەوڕەسی) مرۆڤێکی سەرسپی و شێوەکارێکی کارامەو عەرزی حاڵی دڵ جوان و ناسک بوونی هەیە کە ڕێگای تیواری بەرەو ئاسۆ بوون بەنسیب بوە ،ئەو مرۆڤێکە بە پەڕەموچەی حەزو تواناو داهێنانەکانیان سەوزە گیای هەردوو دەشت و سارا و گوڵاڵە سوورە و ناوەندی کوێستان و کۆساران و گڕو تینی بڵێسەی خاک و خۆڵی قەڵای کەرکووک و ئەودیوی شاراوەی ژیان دەکێشێت کە لەفەنتازیای تەعیبیرو تەجریدو ڕیالیزم و سوریالیزمدا نێو نەمامێکە هەموو ڕۆژێک باڵا دەکات بەئاودامانی ڕەنگی هارمۆنیای ڕەندو مەندو ، زەندا.
ئەم پیاوە سەرسپیە مامۆستا (عەلی جاف)ە شێوەکارو تۆوی ئارەزووەکانی داهێنانی ژیانە ، بنەماو دەستپێک و پەیامی لەنێو تابلۆکانیدا گەڕانە بەدوای حەقیقەتی جوانی ژیان و مرۆڤایەتی و دۆزینەوەی (وجودا)
(عەلی جاف) چل ساڵە لەنێو ئاشنایەتی بۆ تێڕامانی ڕەنگەکان بەردەوامە ، چل ساڵە فرمێسکەکانی کەرکووک بەڕەنگەکان دەسڕێتەوە چڵ ساڵە لەڕێگای پەڕەموچەکەیی و خەیاڵە ئەفسووناویە ئامێزەکەی دەگەڕێ بەدوای دیوە تاریکایەکەی تاک و کۆمەڵگادا ، چڵ ساڵە لەمەنزڵگای چەمکی ئەبستکرات و تەجریدیەت دا ڕەنگ و ڕووبەری ڕەنگی لەهەناوی هونەر بۆهونەر ڕەنگڕێژ دەکات ، چل ساڵە لە ژێر ڕۆشنایی حەقیقەتدا بیردەکاتەوەو ژیان دەکێشێت ، حەسرەت دەکێشێت ، جوانی ئێستاتیکا دەکاتە گەردنی هونەری وێنەکێشان ، چل ساڵە بەدەربڕینێکی قووڵەوە ڕوانگەی خۆی فراوان کردووە و لەهەموو شتێک دەکۆڵێتەوەو لەهەموو ژانرەکانی کۆمەڵگە دەدات ، (مامۆستا عەلی ) لەبەکارهێنانی ڕەنگ و شێوەو هێڵ بەشێوەیەکی خەیاڵی یان بێ هاوپەیمانی ڕاستەقینە وەخۆ بەدوور ڕاگرتن لەدروستکردنی کردنی کەسێک یان هەرشتێک هەست و سۆزەکان بەشێوەیەکی شیعری و لایەنی ڕۆحی دروست دەکات نەک وێنەی کەسێکی واقیعی ڕاستەقینە ، چل ساڵیشە ئازارەکان کۆدەکاتەوەو لەگەڵ شەوە تەنیاییەکانیدا بەدوای فان کوخدا دەگەڕێت ئای ڤاکوخی مەزن هەموو دەمی عەسرێک هەوایەکی سازگار دەمباتە نێو تابلۆی ئەو خۆرەی کەبەڕۆح کێشاوتە ،باش ئاگام لێیە خۆت و مامۆستا عەلی جاف لەناو پەڵە گەنمەکاندا گوڵە گەنم لێدەکەنەوەو دەیکەنە سیمبوولی تابلۆکانتان ،تۆ بەتابلۆی (پەتاتە خۆرەکان) مامۆستا عەلیش لەچوارچێوەی تابلۆکانی و نێو پێشانگای (لەگەڵ ئازارەکان یەک دەگرین) ڕێک هەر بەوجۆرەیە تۆ ڕۆیشتیت ڤانی گەورە بەڵام زیندوویت عەلیش هەرلەوێیە و هەردەمێنێ بۆیە چڵ ساڵیتریش گەر بواری هەبێت (کۆنسێرتی مردن) دەکاتە شاکاری جاویدانی ڕۆحی بێگەردیان و بەنەمری دەیسپێرێت بەمرۆڤایەتی. ، ئاخر ڕۆحی بێگەردی پێشەنگی هونەری وێنەکێشان (ڤاسیلی کاندینیسکی) ڕوسی و ، (پیت مۆندریان)ی پۆڵەندی و ، (جاکسن پۆڵۆک)ی ئەمریکی و ، (مەنوچەهری یەک تایی) و ( حەبیبوڵای سادقی)تەهرانی بەوێنا کراوی منیان ئاگادار کردەوە کەزۆر سەرسامین بەم شێوەکارە بەتوانایە چوونکە لەتابلۆکانیدا هەمیشە پێمان دەڵێ (ژیان مانایەکی تری هەیە) دەی کەوابێ ئێمەش چل ساڵی دیکەمان پێویستە تابتوانین لەهزرو خەیاڵی ئەفسووناوی ئەم شێوەکارە بەئەزموونە وورد ببینەوەو لەخۆمان ڕاببینین تابتوانین هەقی ئەو ئەفراندنانەی بدەینێ کە لەنێو تابلۆکانیدا بەجوانی ڕەنگی داوەتەوە.
مامۆستای هونەرمەند گەڕەکی ئیسکان و ئیمام قاسم و پەنجا عەلی و غابات و دارسنەوبەرو تەواوی ئەوشارە خێر لەخۆ نەدیوە گەواهیدەرن کە یەکەمین پێشانگای لەکەرکووک ،، ڤۆڵی هونەری سەردەم لەژێر ناوی ( ژیانە جوانە)دا ،،
تەژی لە مەترسی و دڵە ڕاوکێ و بەشێوەیەکی ماندووبوون کاری وێنەکێشانی ئەنجام داوەو خەیاڵەکانی مامۆستای خۆی بوون ،، و بەردەوام هەموو پێداگری ئەنجامدانی هونەرەکەی بوە کە پێشانگای (شەوانی ڤان کوخ هیچ تەواو نابێ) دەیگەیەنێتە ئەوپەڕی بەردەوامی لەهەنگاوە گەورەکانیدا ،،
ئەم پیاوە هەڵگری بڕوانامەی،قوتابخانەی تەعبیری و ، تەجریدی گوزارشت و ئەبستراکت لەنێو جەوهەری بابەتی کۆمەڵگادا قاڵ بۆتەوە تا بتوانێ تیشکێک بخاتە سەر ئازازەکانی کۆمەڵگاو چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە ،، نەیویستوە تەنها شتەکان ڕەمزی بن و تەنیا نمایش بەڵکوو هەمیشە پەیامی خۆی هەبوە.
عەلی جاف لەکەرکووک لەدایک بوە زیاتر لە(سەدو بیست) تابلۆی هەیەو هەرلە منداڵیەوە بەهرەی دەرکەوتوە ئەوکات لە قۆناغی سەرەتایی بوە کەخەڵاتی وەرگرتوە لەسەر وێنەکێشان بۆ دانانی مەوزوع ، بەتێگەیشتنی ،( سوزان لانجەر) کەدەڵێ مرۆڤی هونەرمەند کۆمەڵێک هێمایە لەهزریدا بەم ڕموزانە بابەتەکانی دادەڕژێ لەسەر ئەو کێشانەی کەڕووبەڕووی مرۆڤ و ژیان دەبنەوە و بەردەوام هەیە و هەمیشە ڕێچکەی تایبەتی بەخۆی هەبوەو لەئەفسانەی فەلسەفەکەی ،، (داڤنشی) مەزن کە دەڵێ ئەساسی وێنەکێشان هێڵکاریە مامۆستاش هەربەو جۆرە دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێ بۆیە کەسێکی کاریزماو سەرکەوتوە و لەتەک پەڕەموچەکەیدا بۆ هەمیشە واتای ژیان درک پێدەکەین.