شێوەکارێکی کورد پەیکەری بووکەڵەیی لە پۆڵەندا نمایش کرد

هونەرمەندی شێوەکار “تارا عەبدوڵڵا” لە دوا وێستگەی کارە هونەرییەکانیدا بەشداری لە پێشانگایەکی هاوبەشدا کرد، بە ناونیشانی “من هەم” لە پۆڵەندا. پێشانگاکە بەرهەمی 14 شێوەکاری لەخۆ گرتبوو، بەرهەمەکانی ئەو پێشانگایەش، جگە لە سێ تابلۆی ڕەنگین و ڕەشوسپی، شەش پەیکەرە بووکەڵەی بەتەسبێح‌بەستراویش بە ناونیشانی “تەسبێحی قەزوان” نمایش کران.

ئەو شێوازە هونەرییەش لە هونەری شێوەکاریدا کارێکی مۆدێرن و جیاوازە و تارا عەبدوڵاش بە پێشکەشردنی بووکەڵەکانی گۆڕانکاری لە فۆرمی هونەری شێوەکاری و کاری دەستی و تابلۆی هونەریدا بکات و سەرنجی ئامادەبووانی پۆڵەندا بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و گەنگەشەی چڕ دەربارەی ئەو چالاکییە هونەرییە بکەن.
شیڤان شێرزاد – هەولێر