ئەمساڵ دووهەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دۆسڵدۆرف دەستپێدەکات لە ڕۆژانی ٢٣/٤/٢٠٢٥ هەتا ٢٧/٤/٢٠٢٥ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
“ڕەوەند جەواد” ئەندامی تیمی فێستیڤاڵ و سەرپەرشتیاری سۆشیال میدیا بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: وەک هەر هەوڵێکمان بۆ ناساندنی سینەمای کوردی، هاوکات ئەو فێستیڤاڵە جیاوازی لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی تر ئەوەیە، کە بە شێوازی سینەمای نەتەوەیی هەنگاوی خۆی دەنێت؛ لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە فیلم گەیشتووەتە فێستیڤاڵەکە.
پار لە فێستیڤاڵ 16 دەرهێنەری ژن شانبەشانی پیاوان فیلمیان لە پێشبڕکێدا بوون بۆ خەڵاتکردن، ئەمساڵیش هەشت تا نۆ ژنەدەرهێنەر فیلمەکانیان لە فێستیڤاڵدایە، بۆیە ڕۆڵی ژن بۆ ئێمە گرینگە وەک فێستیڤاڵ فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف خەڵاتەکانی ئێمە بۆ پشتگیری کردنە بۆ ئەو فیلمسازانە تا فیلم نوێ بەرهەم بێنن، خەڵاتێک دەدەین، بەڵام خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بە ناوی یەکەم و دووەم و سێیەم نیە، خەڵاتەکانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف هەر پارچەی کوردستان خەڵاتێکمان ئامادە کردووە بۆ براوەکان، ئەویش خەڵاتی مافی مرۆڤ و خەڵاتی سینەماکاری کورد “یەڵماز گۆنای” و خەڵاتی ژینا ئەمینی و خەڵاتی شۆرشگێڕی شەهید سینەماکار “خەلیل داغ” ئەو چوار خەڵاتە بۆ فیلمی درێژ و دیکۆمێنتاری.
ئەمساڵ فێستیڤاڵ لە ژێر مژاری سەرەکی بۆ ڕۆژئاڤا و بەرخودانی بەنداوی تشرین بابەتی سەرەکی فێستیڤاڵن لە هەمانکاتدا شەهیدی هونەرمەندی کۆمیدی “بابی تەیار”، کە شەهیدی بەنداوی تشرینە لە ڕۆژئاڤا وەک بیرهێنانەوە، چەند بەرهەمێکی ئەو نمایش دەکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دوو پانێڵ لە فێستیڤاڵ، ئەنجام دەدرێت، یەکێکیان لە ژێر ناوی ڕۆژئاڤا پانێڵی دووەم لە ژێر ناوی سینەمای کوردی دیسان لە هەر چوار سینەماکار لە چوارپارچەی کوردستان لێژنەی ژووریمان پێک هێناوە بۆ فیلمەکان، نزیک چل فیلم لە کورتەفیلم و فیلمی درێژ و دیکۆمێنتار بەشدارن لە پرۆگرام سەرەکی فێستیڤاڵی ئەمساڵ
ئەوەشمان بیر نەچێت، دوو کۆڕی کتێبناسین و خوێندنەوە بۆ دوو ڕۆمانووسی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکووری کوردستان ساز دەکرێت.
شیڤان شێرزاد – هەولێر