ئەمڕۆ سێشەممه 15.4.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى فەرهەنگ غەفور بەرێوبەری گشتی بەرێوبەرایەتی هونەری و رۆشنبیری هەولێر، و سەرۆکی ئەنجومەنی قوتابخانە و سەرپەرشتیار و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکە، پێنجەمین پیشانگای هونەری شێوەکاری و کاری دەستی قوتابخانەی کۆشش ناحکومى لە گەلەرى میدیا کردەوە.
له‌و پیشه‌نگایه‌دا منداڵان به ره‌نگ و هێڵ گوزارشتیان له دنیای پاكی خۆیان و زاده‌ی بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان كردبوو، به سه‌لیقه‌و حه‌زێكی زۆره‌وه شرۆڤه‌ی وێنه‌كانیان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كرد.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پیشانگاکە، کە لە چەندین تابلۆ و کارى دەستى قوتابیانی قوتابخانەکە پێکهاتبوو، دەست خۆشى لە قوتابیه به‌هره‌مه‌نده‌كان و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به كۆی تابلۆكان، هیواى ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.