ڕۆژی پێنجشەممە 2025/4/10کۆمەڵەی کەلەپووری کورد ــ لیژنەی سەرپەرشتی یادكردنەوەی جەژنی بەرات .لەشاری (کۆیە) ئارامگەی مامۆستا ( خالید دلێر ) و ( دڵدار) ی شاعیریان بەسەرکردەوەو، هەرهەمان ڕۆژ لەشاری هەولێر بەهاوکاری لقی هەولێری کەلەپووری کورد سەردانی ماڵی هونەرمەندی گەورەی دراماو شانۆی کوردی مامۆستا ( ئەحمەد سالار ) یان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد و ( نافیع دیبەگەیی ) ئەندامی لقی هەولێری كۆمەڵەی كەلەپوور ی کورد، خەڵاتی رێزلێنانی جەژنی بەراتی پێشكەش بە مامۆستاكرد و دواتر پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی كتێبیان بەسەرکردەوە.
فۆتۆ : شیروان نامیق