دوای جێهێشتنی سلێمانی و بڕیاری نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، هونەرمەند “کاروان شارەوانی” بە هاوکاری “فەرمان ناشاد” بەرهەمێکی نوێ لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.
گۆرانییەکە تایبەتە و بۆ “شێخ ڕەوان بارزانی” وەک کەسایەتیەکی بوێر و چاونەترس و مرۆڤدۆست گوتراوە.
لەو بەرهەمەدا “کاروان شارەوانی” دەڵێت: شۆڕشگێڕ و قارەمانە و پایەبەرزی کوردستانە، بۆیە خۆشمان دەوێت سادە و جوانە.
بڕیارە ئەو بەرهەمەی هونەرمەند بەشێوەیەکی فراوان لە تۆڕە میدیایی و سۆشیال میدیا بڵاوبێتەوە.
شیڤان شێرزاد – هەولێر