هونەرمەند “ڕێژوان مەرجان” لە دوا وێستگەی هونەری خۆی دا کار بۆ گۆرانیەکی نوێ دەکات بەناونیشانی “ڕەنگە بۆ تۆ”.
ئەو بەرهەمە لە هۆنراوەی “فریاد سەلیم”ـە و هونەرمەند بەر لە وێنەگرتنی کلیپی گۆرانیەکەی “هەولێر” ـی ئاگادار کردەوە و ئێستاش کۆتایی بە وێنەگرتنی ئەو بەرهە هێنراوە، کە میکس و ماسترینگەکەی لە لایەن “ڕەهەند هونەر مەرجان”ـەوە بۆ جێبەجێکراوە و بڕیاریشە لەم ڕۆژانە لە یوتیوبی “ڕێژوان مەرجان” بڵاوبێتەوە، ئەمەش دەبێتە نوێترین بەرهەمی هونەرمەند لە ٢٠٢٥ـدا.
“ڕێژوان” جگە لە بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێک بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ، بەشداری لە چەند ئاهەنگێکی فراوانی هونەری کردووە، بەتایبەت ئەو کاتەی هەولێر وەک پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی دەستنیشان کرا، ڕێژوان چەپێک گۆرانی و ئاوازی پێشکەش بەم بۆنەیە کرد و توانی خۆی وەک گۆرانیبێژێکی لاو لە نێو هونەری کوردی دا بناسێنێت.
هونەرمەند جگە لە گۆرانی وەک موزیسیانێک بە عودەکەی دەستی خۆی لە هونەرمەندانی دیکە جیادەکاتەوە، کە پاشماوەیەکە لە بنەماڵەی مەرجانیەکان، کە تەواوی بنەماڵەکەیان موزیکژەنن و لە نێو بزوتنەوەی هونەردا ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیووه.
شیڤان شێرزاد – هەولێر