وەزیری ناوخۆی کوردستان ڕێز لە ستافی درامای ئادیابین دەگرێت

لە دوای نیشاندنی ٢٦ ئەڵقه لە درامای مێژوویی “ئادیابین”، کە ڕۆژانە لە تۆڕی میدیای کوردستان پەخش دەکرێت و باس لە داستانە مێژووییەکانی هەندرێن و ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و قوربانیدانی گەلی کورد دەکات، کە “بارزانی نەمر” سەرکردایەتی ئەو جوڵانەوە کوردییە دەکات لە چیاکانی کوردستانەوە، تا دەگەن بە ئامانجێکی گەورە.

“ڕێبەر ئەحمەد” وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پێشوازی لە “حەسەن عەلی” دەرهێنەر و ستافە هونەرییەکەی کرد، کە وەک پێشمەرگە ئاسایەک ماوەی دوو ساڵە خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە درامیەن و ئێوارە خوانێکی شایستەشیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا بۆ ئامادە کرا و پاشان “ڕێبەر ئەحمەد” وەک پێشمەرگە و بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر و بەرپرسێکی ئێستای هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی گەرمی لە ستافی ئەو درامایە کرد، کە بە سپۆنسەری تۆڕی میدیای کوردستان و “نینۆس نەمروود” هاتووەتە بەرهەم و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە “ئادیابین” ڕێگەیەکە بۆ نیشاندانی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بە نەوەی ئەمڕۆ، کە بڕیاریداوە مێژوو نەخوێنێتەوە و ڕابرووی پڕ لە سەروەری گەلەکەی نازانێت، جگە لەمەش نیشاندانی هەندێک لە دیمەنەکانی زۆر کاریگەری بەسەر ژیانی ئێمەوە بووە و تەنانەت هەندێک دیالۆگ کە لەم درامایە گوێبیستی بووم، جارێکی تر گڕوتینێکی نوێ بە پێشمەرگە دەبەخشێت، بۆیه دەمەوێت سوپاشی ئەو ستافە هونەرییە گەورە بکەم، کە بەڕاستی جێگەی دەستخۆییە هەموو ڕۆڵەکانیان وەک خۆی بەرجەستە کردووە و داهێنانێکیان لە هونەری درامادا پێشکەش بە ئێمە کرد.
پاشان ستافی ئادیابین سوپاسی وەزیری ناوخۆیان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو مەڕاسیم و ڕێزلێنانە و دەرهێنەریش ڕایگەیاند، ئەمجارە ئێمه لە کاستینگی بەرهەمەکە کۆنەبووینەوە، بەڵکو لە حزوری بەرپرسێکی هونەردۆست و پێشمەرگە و خاکەڕەو کۆبووینەوە، کە دیارە بەرهەمەکە کاریگەری بەسەر ژیان و بەرخۆدانی بنەماڵە پێشمەرگەدا هەبووە بۆیە ئەمڕۆ ئێمە لە لایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆی کوردستان میوانداری کراین و ڕێزمان لێگیرا.
شیڤان شێرزاد – هەولێر