كوڕەكەی مام حەسكۆ دەخوازێ یادی باوكی بكرێتەوە

عوسمان رەحمان، نازناوی هونەری مام حسكۆ . ئەو هونەرمەندەی تەواوی ژیانی بۆ هونەر تەرخان كرد، لەدایكبووی‌ ساڵی 1956ی گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولیرە، تاوەكکوو قۆناغی (3) خوێندوویەتی.

مام حەسكۆ لە ساڵی 1973 لەگەڵ ژمارەیەكی تیپی هونەری دەستی بەكاری هونەری كردووە و سەردەمانێكیش پێشمەرگە بووە، دواتر لە ساڵانی هەشتاکان دووبارە گەڕاوەتەوە ناو كاری هونەری چەند بەرهەمێكی تۆماركردووە لەوانە (تاپۆ حەقی چییە و رەشیدە فەنی و گەڕەكەمان ) هەروەها بەشداری چەند شانۆگەرییەكی كردووە یەكێك لەوانە ( گومرگ )
سەرتیپی كوڕەكەی مام حەسكۆ پێی وایە لەگەڵ ئەو هەموو خزمەتەی كە باوكی كردوویەتی بەڵام هیچی بۆ نەكرا،نە پەیكەرێك نە یادككردنەوەیەك، نە نۆژەنكردنەوەی گۆڕە بێ نازەكەی، لە ڕێگەی (هەولێر)ـیشەوە (سەرتیپ) داوای لە پارێزگاری هەولێر دەكات لە داهاتوودا یادێك بۆ ئەو پیاوە جوانەی هەولێرێ رێكبخات.
هونەرمەند مام حسكۆ لە ساڵی 2010 بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد لە گۆڕەستانی گڕدە ڕەشە نێژراوە.
ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر