کچێکی کوردی خەڵکی شاری دهۆک، دوای لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مۆزەخانە و کلتووری هەرێمی کوردستان، لە وڵاتی ئیتالیا باشترین خەڵاتی لەسەر لێکۆڵینەوەکەی پێ بەخشرا.
کچە دهۆکییەکە کە ناوی (چەنگ تاهیر)ـە، لەو بارەیەوە دەڵێت: “یەکەم جارە کە بەو شێوەیە و بەو بەرفراوانی و قووڵییە لە دەرەوەی وڵات و تاراوگە قسە لەسەر کلتوور و مۆزەخانە و شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت. من بۆ نامە و تێزی ماستەرەکەم ڤەکۆڵینم لەسەر مۆزەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای دهۆک بە تایبەتی کردووە لەوەی کە ئاخۆ دید و ئایدیا و تێڕوانینی خەڵکی لەسەر مۆزەخانە چییە؟! بۆیەشە ڕاپرسی و گفتوگۆم لەگەڵ ٢٥ کەس ئەنجام دا و هەر ئەم
بەدواداچوونەش وای کرد کە ڤەکۆڵینەکەم لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی زانکۆکەمەوە قبوڵ بکرێت و بەرزترین نمرە وەربگریت.”
چەنگ تاهیر، هۆکاری تێزنامەی ماستەرەکەی و ڤەکۆڵینەکەی لەسەر مۆزەخانە و کلتووری کورد بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لە وەڵاتی ئیتالیا خەڵکی بیانی زێدەتر ئاشنای کلتووری کورد و کوردستان ببن.
شۆڕش غەفووری – هەولێر