هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری نواندن (عەبدوڵا حەمە ساڵح) دەڵێت، ئیشی ئەو، تەنها هونەرە، بۆیە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنیشی، بیری لەوازهێنان لە هونەر نەكردۆتەوە، مەگەر هونەر وازی لێ بهێنێت.
هونەرمەند عەبدوڵا حەمەساڵح، زیاتر لە 50 ساڵە خەریكی كاری هونەرییە و خزمەتێكی زۆری ئەو بوارەی كردووە و تائێستاش هەر بەردەوامە، ئەم هونەرمەندە یەكێكە لەو هونەرمەندانەی زیاتر بە هونەرمەندی بواری كۆمیدیا ناسراوە.
هەولێر: لەگەڵ كارە هونەرییەكان چۆنیت؟
عەبدوڵا حەمەساڵح: وەك دەزانن لە ساڵانی حەفتاكانەوە كاردەكەم، بڕیاری كاری هونەری چاك و باشیش، جەماورە بریار دەدات و (بەكەمێك پێكەنینەوە)
تائێستاش منیان بەدڵە.
هەولێر: زۆركات هونەرمەندان گلەییان لە دۆخی ئێستای هونەری هەیە، رای ئێوە چییە؟
عەبدوڵا حەمەساڵح: هونەری ئێستا زادەی زەمەنێكی تایبەتە كە هەموو شتەكان بەرەو گرانیی دەچێت، دیارە كاری هونەریش گرانتر دەبێت، بۆیە ئەگەر پشتگیری نەبێت، ئەو كارە هونەرییە ئەنجام نادرێت.
هەولێر: ئێوە یەكێك بوون لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی بەرنامەی بەرنامە بوون بۆچی تائێستاش خەڵك تامەزرۆی ئەو بەرنامەیەیە؟
عەبدوڵا حەمەساڵح: بێگومان لایەنی زانست و تێگەیشتنی مرۆڤ هەمیشە بەرەو پێش دەچێت و داوای كاری باشتر دەكەن، ئەگینا ئەو سەردەمەی كە ئێمە بە پێداویستی سەرەتاییەوە كارمان دەكرد جەماوەرێكی باشی هەبوو، بۆیە ئەو جەماوەرە ئەو بابەتانەی لە مێشكدا دەمێنێت، بەڵام ئەم نەوە تازەیەی ئێستا شتی تازەتری دەوێت.
هەولێر: بۆچی هونەرمەندان ناتوانن تەنها خەریكی هونەر بن، دەبینین زۆربەیان بە ئیشی دیكەوە سەرقاڵن؟
عەبدوڵا حەمەساڵح: بێگومان هونەرمەندیش ناتوانێت تەنها بە هونەر بژی، بۆیە دەبێت سەرقاڵی كاری دیكە بێت، بۆیە ئەگەر بیتوانیایە هەر خەریكی هونەر دەبوو.
هەولێر: دوای زیاتر لە 50 ساڵ لە كاری هونەریی، كەی واز لە هونەر دەهێنیت؟
عەبدوڵا حەمەساڵح: بە كەمێك پێكەنینەوە، ئیشی من هونەرە، مەگەر هونەر واز لە من بهێنێت.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر