هونەرمەندی گۆرانیبێژ “حەسەن شەریف” دوا بەرهەمی خۆی بە ناونیشانی “ئەجەل ساقی” لە یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە، کە گۆرانیەکی عیرفانی و تەسەوفیە و تێکستێکی کلاسیکیە و “مەلای باتەیی” نووسیویەتی و میلۆدی خۆیەتی و فەیسەڵ ئەسڵان دابەشکردنی میوزیکەکەی جێبەجێ کردووە، گرافیەکەکەشی لای “ڕێناس میران” ئامادەکراوە.
“حەسەن شەریف” سەبارەت بەو گۆرانیە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: گۆرانی ئەجەل ساقی، بەرهەمێکی ڕوحیە و گوزارشت لە خۆشەویستی و ناخی خۆم دەکات، کە بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمە و هەمیشەش پابەند بوومە بە گشت پیرۆزییەکان و بەردەوامیشم له جێبەجێکردنی ئەرکەکانم و پابەندم بە نوێژ و ڕۆژووەکانم.