یەکەمین فیلم فێستیڤاڵی کەرکوک ساز دەکرێت

وەک پێویستیەکی شووناس و هوشیارگەری بۆ کەرکوک لە ڕێی فیلمی فیلمسازانی کوردستانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەند و جیهانی، مژدەی یەکەمین فیلم فیستیڤاڵی کەرکوک ڕادەگەیەنرێت.

فێستیڤاڵەکە لە پلان و پۆزشماندایە لە جۆریدا باشترین فیلمی نەبینراو و کەم بینراو لە بژاردەی هاوکاری بەڕێوەبەراتیەکانی سینەما و فێستیڤاڵە کوردییەکانی دیکەوە وەربگیرێت و نمایشی بکرێت، لەمڕۆ بە دواوە هەنگاوێک وەک دەسپێکێکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی فێیتیڤاڵەکە و ناردنی فیلم بۆ پێگەی سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی چالاکییە هونەرییەکە ڕاگەیەنراوە و بەروار و ڕێنمایی و ڕێسا و پێشڤەچوونەکانی دیکەی هەوڵی سازدانی فیستیڤاڵەکەی تێدا دیاریکراوە.
جێگەی باسە، ڕێکخەرانی فێستیڤاڵ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـیان ئاگادار کردەوە، کە
یەکەمین فیلم فیستیڤاڵی کەرکوک
ڕۆڵی بەرچاوی شرۆڤەسازانی فیلمە کوردییەکان بۆ بەرژەوەندی ڕەوتی فیلمی کوردی بە هەند وەردەگرێت و
چاوەڕێی هیممەتی بە پێز و زانستیتان دەکات و چاوەڕوانی هونەردۆستانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پێوەندیدارەکان هاوکاربن لەبەردەم سازدانی ئەو فێستیڤاڵەی، کە بە هونەری حەوتەم، کەرکوک بەرگێکی ڕەنگاوڕەنگ و پڕ لە میوزیک و چیرۆکە تراژیدی و کۆمەڵایەتیەکان پێشکەش بکەن و خەڵاتی باشترینەکانی نێو فێستیڤاڵیش بدرێت بەو فیلمسازانەی داهێنانیان لە بواری سینەمای کوردی کردووە.
شیڤان شێرزاد – هەولێر