ئەو گەنجە كوردە كوردەی بەرەو جیهانیبوون هەنگاو دەنێت

گەنجێكی كورد چیرۆكێكی داهێنەرانەی نووسیوە كە لە قەسرشیرینەوە دەستی پێكرد تا تاران و، بە هەولێردا تێپەڕی بەرەو نەمسا.

ئارمین عەبدۆ توانای هونەری و دەروونیی خۆی قۆستەوە، فۆتۆگرافی دروست كرد كە گەیشتە ئاستی نێودەوڵەتی و هەوڵەكانی خۆی بەگەڕ خستووە بۆ بە بردنەوەی دەیان خەڵات.
ئەو فۆتۆگرافەرە كوردە، زەڕەبینەکەی خۆی لەسەر ئەسپەكان چڕ كردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی حەزی لە سروشت و سوودوەرگرتن لە گەشەسەندنی تەكنەلۆژی گۆڤارێكی عەرەبی ئەوەی روون كردۆتەوە كە ئەو هونەرمەندە كوردە چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ عەبدۆ فۆتۆگرافەرێكی پیشەگەرە، هەروەها پراكتیزەی گرافیك دیزاین دەكات، كارەكانیشی بە سروشتی نێودەوڵەتیی خۆی دەناسرێتەوە.
ئارمین لە ساڵی 1977 لە شاری قەسرشیرین لە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێران لەدایك بووە. بەهۆی ئەوەی زێدی خۆی دەكەوێتە سەر سنووری عێراق، بنەماڵەی عەبدۆ ناچاربوون ڕوو لە تارانی پایتەختی ئێران بكەن؛ بۆ تەواوكردنی خوێندنی زانكۆ، لە ڕێگەی خوێندنەوە پێشكەوتووە تا دكتۆرای لە كارگێڕی بازرگانی بەدەست هێنا.
خولیای عەبدۆ بۆ فۆتۆگرافی زوو سەری هەڵدا، بەڵام لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا توانای داهێنانی زیادی كردووە، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا بەرەو دروستكردنی وێنە بە بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد هەنگاوی ناوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری كوردستان عەرەبی، عەبدۆ وتی، “فۆتۆگرافی بەشێكی گرنگی ژیانمە، لە ڕێگەیەوە توانیم جوانیی كوردستان و ئەو پێشكەوتنەی لەوێدا ڕوو دەدات نیشان بدەم”. بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە بە دابڕان لە جیهان نەمێنێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١١ شێخ كاروان بارزانی، نووسەری كتێبی (ئەسپەكانی كوردستان)، وێنە نایابەكانی ئەبدوی بەكار هێنا.

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر