عەبدولقەهار هەولێری
هونەرمەند لوقمان سەلیم بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بەرهەمێکی نوێ بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاو دەکاتەوە.
موناجاتی ڕەمەزان، ناوی بەرهەمە نوێیەکەی هونەرمەند لوقمان سەلیمە، کە بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویکردەوە.
سەبارەت بەم بەرهەمە نوێیەی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر گوتی: کاری ئاواز و میوزیك بۆ ئەم بەرهەمە لە لایەن( سالار عەبدوڵڵا )-وەکراوە.
گوتیشی سوپاسی تەواوی ئەم بەڕێزانە دەکەم کە لەم بەرهەمە بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هاوکارم بوون بەتایبەت هونەرمەندان بڵند قەرەداغی و هێمن حوسێن و کاروانی نەی. لەکۆتایشدا گوتی سوپاس بۆ ەناڵی گەلی کوردستان کە ئەرکی ئەم بەرهەمەیان گرتە ئەستۆ..