بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە پێشانگایەکی تایبەت بە قوتابیە بەهرەمەندەکانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر لە گەلەری هونەردا بە سپۆنسەری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر بکاتەوە.
لە پێشانگاکەدا چەند تابلۆیەکی لە ڕەنگ نەخشێندراوی قوتابیانی پەیمانگاکە نمایش دەکرێت، کە بە سەلیقەی جوانی ئەو قوتابیانەدا کێشراون و دەیانەوێت داهێنان لە هونەری ڕەنگ و زەغرەفیدا بکەن.