شیڤان شێرزاد – هەولێر
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، “سیروان بەدر” و “زانا ڕۆشان” و ستافەکەی بەبێ بەشداری حاجی جادر، گرووپە هونەرییەکەی، کە پێک هاتوون لە هونەرمەندان “شێرزاد پۆلیس، پەروین شازادە، سیروان بەدر، زانا ڕۆشان، ساڵح بێکەس، غەفور، ئاریسا” کۆتایییان هێنا بە پرۆگرامێکی کۆمێدی بە ناونیشانی “میگمیگ”.
بڕیاریشە شەوانی ڕەمەزانی پیرۆز لە کەناڵی دیمەن پەخش بکرێت.
پڕۆگرامەکە ٣٠ ئەڵقەیە و هەر ڕۆژە و باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی دەکات و تانە و توانج لەو دیاردانە دەدات، کە بووەتە هۆی ناشیرینکردنی ژیان. جێگەی باسە، چەند ئەڵقەیەک لە پڕۆگرامەکە، “شێرزاد پۆلیس و سیروان بەدر” نووسیویانە و هەموو شەوانی ڕەمەزانیش میوانی ڕۆحسووکی ماڵەکانتان دەبێت.