ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت، حەوتەمین پێشانگای کۆلاژی تایبەتى هونەرمەند نەژاد عەزیز سورمێى کردەوە.
دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تایلۆکان، کە بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى بۆ هونەرمەند هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى و تەندروست باشى بۆ خواست، لە کارە هونەریی و بیرکەرەوەکانی کۆلاژ کە کەرەستەی جۆراوجۆرى تێکەڵ کردووە بۆ دروستکردنی پارچەی ناوازە و زیندوو.