شیڤان شێرزاد – هەولێر
بەبۆنەی هاتنەوەی ڕۆژی خۆشەویستی، کە له جیهاندا بە “ڤاڵانتاین” ناودەبرێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “خۆشەوی هیرانی” بەرهەمێکی نوێی بۆ هەوادارانی ئامادەیە و ناوی ناوە “بۆ هەمیشە”، ئەو گۆرانیە لە تێکستی خۆیەتی و ئاوازی “ئەحمەد زاهیر” و دابەشکردنی “کەیوان پەڕموز” و وێنەگرتنی “ناسڕ حەیدەر”ـیە و بڕیارە سبەینێ وەک نوێترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە لە کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵیە کوردییەکاندا بڵاوبکرێتەوە.
“بۆ هەمیشە” یەکێکە لەو گۆرانیانەی، کە خۆشەوی دەمێکە بە عەشقەوە لە وڵاتی ئێران لەگەڵ تیپێکی هونەری پڕۆفیشناڵ کاری بۆ دەکات و دیمەنەکانی نێو ئەو کلیپەش لە شاری تاران وێنەگیراوە.
چیڕۆکی گۆرانیەکەش بەرواردێکە لە نێوان خۆشەویستی ئەمڕۆ و دوێنێ، کە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی ڕەش و سپی و دەیان یادگار، هەروەها خۆشەویستی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا، کە بەرەو کاڵبوونەوە چووە و حەز بووەتە شوێنگرەوەی خۆشەویستی پاک.