شیڤان شێرزاد – هەولێر
له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فێستیڤاڵی پێنجه‌مین ساڵیادی رێكخراوی پرۆژه‌ی كتێب، له ساڵی 2020 له‌شاری هه‌ولێر دامه‌زرا.
له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له شاری لیدزی ئینگلته‌را لقێکی تایبەتی هه‌یه.
دوێنێش لە نوێترین چالاکی خۆیدا فێستیڤاڵێکی بە ناونیشانی پرۆژه‌ی كتێب به دروشمی به كولتووركردنی خوێندنه‌وه و هه‌زاران كتێبی بێ به‌رامبه‌ری به‌سه‌ر خوێنه‌راندا دابه‌شكرد.
“قەهار شێخانی” شاعیر و سەرپەرشتیاری چالاکییە هونەرییەکە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: فێستیڤاڵه‌كه بریتی بوو له پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له ژێر ناوی (گرنگی خوێندنه‌وه) له‌لایه‌ن یه‌حیا مه‌ده‌نی پێشكه‌شكرا.
پاشان شاعیرانی به‌شداربوو هیوا ئاده‌م و هاوكار گه‌ردی و زیاد ره‌شاد به هاوكاری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن (پشتیوان خۆشناو) به‌ئامێری تار و (زانیار) به ئامێری گیتار به خوێندنه‌وه‌ی شیعر به‌شداربوون شاعیرانی میوانیش (د. سیروان انور مه‌جید و بێستون هه‌ولێری و هه‌ڤاڵ چنارانی) هه‌ر یه‌كه‌ی به ده‌قێكی شیعری فێستیڤاڵه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، هه‌ر له فێستیڤاله‌كه‌دا به تیروپشك چه‌ند كتێبێكی دانسقه پێشكه‌ش به ئامابووان كرا، له برگه‌ی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه خەڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه شاعیرانی و به‌شداربوو.