سەمیرە کارزان بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “سەمیرە کارزان” وەک یەکەم بەرهەمی خۆی لە ساڵی نوێدا، گۆرانی “دڵم تەنگە”ـی کلیپ کرد، کە لە ئاوازی خۆیەتی و لە ئاخاوتنێکی “هەولێر”یشدا دەڵێت: ئەو بەرهەمە ڕەنگدانەوەیەکی زۆری لەسەر ژیانی خۆم هەیە و لە ناخی مندا هەڵقوڵاوە و میلۆدی و نۆتەی ئەو گۆرانیە گوزارشت لە هزر و ناخی من دەکەن وەک هونەرمەندێک.
گوتیشی:”دڵم تەنگە” ئەو بەرهەمەیە، کە پێم وایە شاکارێکی جوانە لە مێژووی کارە هونەرییەکانی مندا و دەمێکە کاری لەسەر دەکەم و لە نێو وەرزی زستان و بەفرباریندا وێنەی دیمەنەکانی ئەو کلیپەم گرتووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی دەکەمەوە.