چۆپی فەتاح گۆرانیی وڵاتەکەمی بڵاو کردەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەند “چۆپی فەتاح” نوێترین بەرهەمی خۆی لە سۆشیال‌میدیا و یوتیوبی خۆی بە ناونیشانی “وڵاتەکەم” بە شێوەزاری کەلهوری بڵاو کردەوە و، بە بۆنەی ڤاڵانتاینیش ئاهەنگێکی تایبەت لە هەولێر ساز دەکات.
ئەو گۆرانیە لە دابەشکردنی “وەزیر خالید”ە و بەرهەمی چۆپی پڕۆدەکشنە و دیمەنەکانی ئەو بەرهەمەش بە کامێرای دەرهێنەری توانا “ناسر حەیدەری” وێنە گیراوە و ئێستا لە چەناڵی تایبەتی هونەرمەنددا خاوەنی بینەرێکی زۆرە.
لەم وەرزەشدا چەند کارە هونەرییەکی ئامادەیە و لە ڕۆژی ڤاڵانتاینیش ئاهەنگێکی تایبەت ڕێک دەخات و دڵی ئاشقانی گۆرانی و میوزیک و ئەوینداران دێنێتە جۆش و خرۆش.