شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “خۆشەوی هیرانی” لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا “هەولێر” ئاگادار دەکاتەوە، کە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی نوێیە بۆ ڕۆژی خۆشەویستی بە ناونیشانی (بۆ هەمیشە)، کە لە ئاوازی “ئەحمەد زاهیر” و خۆیەتی و تێکستی بەرهەمەکەش هونەرمەند خۆی نوسیوویەتی و میوزیک و ئاڕێنجی لەلایە “کەیوان پەڕموز” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ کراوە.
“هەولێر” زانیوویەتی گۆرانیەکە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن “ناسڕی حەیدەری” تۆمار و وێنەی دیمەنەکانی گیراوە و بڕیاریشە بەم نزیکانە وەک ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ لە تەواوی میدیا کوردیەکان بڵاوببێتەوە.
“خۆشەوی هیرانی” لە لێدوانێکی بۆ “هەولێر”ـیشدا دەڵێت: ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و جیاواز لە کارەکانی پێشوودا کاری بۆ کراوە و یەکێک دەبێت لە تایبەترین بەرهەمەکانی من، کە سەردەمیانە کاری بۆ کراوە و بەرهەمێکی تەواو نوێیە
و ناوم ناوە “بۆ هەمیشە”، کە ئاواتی ئەو عاشقانە دەبێت ئارەزووی بەردەوامی و پێکەوەبوون دەخوازن و تکا دەکات خۆشەویستی بچێتەوە باری ڕاستەقینەی خۆی و بە زمانێکی زۆر سادە داوا لە کچ و کوڕانی ئەو سەردەمە دەکات لە یەکتردا بتوێنەوە و ڕۆبچنەوە ئامێزی عیشقەوە.