مه‌نسوور جیهانی/ بەرلین
“مارتین گشلاخت” به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی “گەرماوی شه‌یتان” و هەڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله” گوتی: سینه‌مای ئێران و به‌رهه‌مه‌کانی “عه‌باس کیاڕۆسته‌می” کاریان تێکردووم.
فیلمی سینه‌مایی “گەرماوی شه‌یتان” The Devil’s Bath له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “ڤەرۆنیکا فرانتس” Veronika Franz و “سێڤێرین فیالا” Severin Fiala، به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی “مارتین گشلاخت” Martin Gschlacht سینه‌ماکاری نه‌مسایی و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا؛ له یه‌که‌مین په‌خشی جیهانی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له حه‌فتاوچواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله” Berlinale نمایش کرا و توانیی خه‌ڵاتی “ورچی زێوین”ـی باشترین وێنه‌گریی بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاو له‌م ڕووداوه گرینگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا به‌ده‌ست بێنێت و، له درێژه‌دا له فێستیڤاڵه‌کانی دیکه له دنیادا به‌شداریی کرد و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاتی نه‌مسا بوو له نەودوحەفتەمین خولی خه‌ڵاته‌کانی سینه‌مایی ئۆسکار له ساڵی ٢٠٢٥.
دوای بینینی فیلمی سینه‌مایی “گەرماوی شه‌یتان” له حه‌فتاوچواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله” به ستافی سه‌ره‌کی له‌وانه؛ “ڤەرۆنیکا فرانتس” و “سێڤێرین فیالا” ده‌رهێنه‌ران و هه‌روه‌ها “مارتین گشلاخت” به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌م گوت که له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا یه‌کێک له خه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌کان به‌ده‌ست دێنن و بۆیان جێی سه‌رسڕمان و باوه‌ڕنه‌کردن بوو. به‌خته‌وه‌رانه له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا؛ ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخه، خه‌ڵاتی “ورچی زێوین”ی باشترین وێنه‌گریی بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاوی وه‌رگرت.
“مارتین گشلاخت” Martin Gschlacht له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ “مه‌نسوور جیهانی” په‌یامنێری سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما سه‌باره‌ت به پێگه‌ی سینه‌مای ئێران له جیهاندا گوتی: حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م و له ژێر کاریگه‌ریی به‌رهه‌مه‌کانی “عه‌باس کیاڕۆسته‌می” ده‌رهێنه‌ری ناوداریی ئێرانی و هه‌روه‌ها شێوازی وێنەهەڵگرتنی “مه‌حموود که‌لاری” له وێنه‌گره زۆر باشه‌کانی سینه‌مای ئێراندام.
فیلمی سینه‌مایی “گەرماوی شه‌یتان” که به پێی پێشینه‌ی مێژوویی دادگا، سه‌باره‌ت به وه‌رزێکی ڕاچڵه‌کێنه‌ر و نامۆ له مێژووی ئه‌ورووپا ساز کراوه؛ دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “بەرلیناله”، له کۆمه‌ڵێک فێستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا ئاماده بووه و، تا ئێستا ١٥ خه‌ڵات و ١٠ کاندیدی له کارنامه‌دایه و “مارتین گشلاخت” توانیویه‌تی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ستۆکهۆڵم” Stockholm له وڵاتی سوید و خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خنه‌گرانی فیلم “فیپرشی” FIPRESCI له سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کامێرائیمه‌یج” Camerimage له وڵاتی پۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت.