هەولێر … پیشانگەى شێوەکارى ( خەونەکانی گۆنا ) کرایەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.19، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، لە ژێرناونیشانى ( خەونەکانی گۆنا ) پیشانگەى شێوەکارى هونەرمەند ( گەیلان عەبدوڵڵا ئیسماعیل ) بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری کرایەوە.

لە کردنەوەى پیشانگەکەدا، کە ژمارەیەک لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى تابڵۆکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.