مه‌نسوور جیهانی
بەڕلین – “ماتی دیوپ” کە خه‌ڵاتی “ورچی زێڕین”ی له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەڕلیناله” و “خه‌ڵاتی گه‌وره”ی حه‌فتا و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “کان” به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاره.
خاتوو “ماتی دیوپ” Mati Diop دەرهێنهری به‌ڕه‌گه‌ز سێنێگالی که له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له دایک بووه؛ به به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی “داهۆمی” Dahomey له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له حه‌فتا و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەڕلیناله” Berlinale به‌شداریی کرد و توانی خه‌ڵاتی به‌نرخی “ورچی زێڕین” Golden Bear له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان وه‌ربگرێت و ئێستاش نوێنه‌ری وڵاتی سێنێگاله له به‌شی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌ود و حهوتهمین خولی خه‌ڵاته‌کانی سینه‌مایی ئۆسکار له ساڵی ٢٠٢٥.
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه له ئێستادا چۆته ناو لیستی ١٥ فیلمی کۆتایی به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی ئاکادیمیای زانست و هونه‌ره سینه‌ماییه‌کان و “ماتی دیوپ” له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکار نزیک بۆته‌وه.
“ماتی دیوپ” له ساڵی ٢٠١٩ به فیلمی سینه‌مایی “ئاتلانتیک” Atlantic به‌رهه‌می هاوبه‌شی سێنێگال و فه‌ڕه‌نسا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له حه‌فتا و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌بوو و توانی “خه‌ڵاتی گه‌وره” GRAND PRIX ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران که گرینگ‌ترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کان” دوای خه‌ڵاتی “چله خورمای زێڕین” Palme d’Or به‌ده‌ستبێنێت.
“داهۆمی” له نووسین و ده‌رهێنانی “ماتی دیوپ”، له به‌ڕێوه‌بردنی وێنه‌گرتنی “ژۆزفین درۆڤین ڤیالارد” Josephine Drouin Viallard، به مۆنتێری “گابڕێل گۆنزالێز” Gabriel Gonzalez و له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی “ئێڤێی ڕۆبین” Eve Robin، “جۆدیت لۆ لێڤی” Judith Lou Lévy و “ماتی دیوپ” Mati Diop له ساڵی ٢٠٢٤ به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه ٦٧ خوله‌کییه، سه‌باره‌ت به دزینی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی وڵاتی بێنین Benin له کیشوه‌ری ئه‌فریقا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ٢٦ به‌رهه‌م بۆ وڵاته سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆیانه و له پوخته‌ی سیناریۆکه‌یدا هاتووه: ٢٦ خه‌زێنه‌ی پاشایه‌تی داهۆمی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ خه‌ریکن شاری پاریس به‌جێده‌هێڵن تاکوو بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان واته کۆماری بێنینی ئێستا بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م ئاسه‌واره کۆنانه له لایه‌ن هێزه‌کانی فه‌ڕانسه‌ی داگیرکه‌ره‌وه له ساڵی ١٨٩٢ تاڵان کرابوون.
به‌ڵام چ ڕوانگه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه له وڵاتێک ده‌ستنیشان کرابێت که له نه‌بوونی ئه‌وان، که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌یان بۆ ساز کردبێتن؟ ئه‌م دیمانه و به‌ربه‌ره‌کانێی له نێوان خوێندکارانی زانکۆی ئابۆمی – کالاویی Abomey-Calavi ده‌ستی پێکردووه و .. .