هاوتا وشیار ئەسوەد
خانمە گۆرانیبێژی دەنگخۆش و بەناوبانگ ئەمەل سەعید کوردە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “زەردەخەنە” بڵاوکردەوە و لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین گوێگری لەخۆی کۆ کردەوە.
ئەمەل سەعید کوردە بە “هەولێر”ـی گوت: زەردەخەنە ناوی بەرهەمەکەیە و هۆنراوەی صالح بێچارە، ئاواز و موزیک لەلایەن عومەر عەبدوڵا کاری لەسەر کرواوەو تۆماری دەنگی لە ستۆدیۆی “لاوە” لە سلێمانیکراوە، هەروەها دەرهێنانی “ئاسۆ جەمال موختار”ـە و بە بەشداری کۆمەڵە هونەرمەند و کەسایەتییەکی شار بە زەردەخەنەکانیان کارەکەیان جوانتر کرد.
گوتیشی: زۆرجار ئێمەی مرۆڤ لە ژیاندا هەڵکەوتەی زۆر هەورازو نشێویی دەبین بەپێی ڕۆژگار و جێگەکە خەمەکان هەمە جۆرن، ڕەنگە خەمێکت لەکۆڵ نابێ بەو جۆرەش هێند سەخت و دژوار نەبێ کەواهەست دەکەیت لەتاریکی تونێلێکدا گوزەردەکەیت ئەو سەری تونێلەکەت لێ دیار نیە، بەڵام زەردەخەنەی ئازیزێکت تاریکی تونێلەکەت ڕۆشن دەکاتەوە، چونکە هەندێ جار خەندەی کەسێک دڵخۆشیت پێ دەبەخشێ وەک دەڵێن: پێبکەنە با ژیان بەدەمتەوە پێ بکەنێت.