عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
چلەی هونەرمەندی ناسراو و بەناوبانگی كوردستان و شاری هەولێر، زایەر عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا چەند چالاكییەك ئەنجامدران.
رۆژی پێنجشەممە 9ی 1ی 2024، لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر، پارێزگای هەولێر و سەندیكای هونەرمەندان و ناوەندی هونەری زەنێ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حكومی و هونەرمەندان و خانەوادەی هونەرمەندی كۆچكردوو زایەر عەبدوڵا، مەراسیمی چلەی ئەو هونەرمەندە لە هۆڵی پێشەوا لەناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو، كە تیایدا جگە لەوتاری بەرپرسان، فیلیمێكی دۆكیومێنتەریش لەسەر زایەر عەبدوڵا نمایشكرا كە ناوەندی هونەری زەنێ ئامادەیكردبوو.
هونەرمەندی بەتوانا و ناسراوی كورد مامۆستا زایەر عەبدوڵا، یەكێك بوو لە هونەرمەندە بەتواناكانی كوردستان كە لەدایكبووی شاری هەولێرە و زیاتر لە 50 ساڵە لە بواری نواندندا كاری دەكرد، زایەر عەبدوڵا لە تەمەنی 66 ساڵی و لەبەرواری 23ی 11ی2024 دوای ململ
انێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
لەسەرەتای مەراسیەمەکەدا هونەرمەند هیوا سوعاد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان رایگەیاند “خەریكە رقمان لە چلەی ماتەمینی دەبێتەوە، چونكە مەراسیمی چلە پێمان دەڵێت هونەرمەند كۆچی دوایی كردووە، لەكاتێكدا هونەرمەند نامرێت، كێ دەڵێت زایەر عەبدوڵا كۆچی دوایی كردووە؟! ئەو لەناو زاكیرەی هەمووماندایە، هونەرمەندانی كۆچكردوو لەناوماندان”.
هەروەها وتی “هونەرمەندێكی وەك زایەر و ئەوانی دیكە بەداخەوە جێمان دەهێڵن، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە لە كاتی نەخۆشكەوتنی زایەر عەبدوڵا، گەیشتمە ئەوەی كە هەرچەندە كارەساتێكی گەورە بوو بەسەر هونەرمەند زایەر هاتبوو، بەڵام هاتنە پێشەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حیزبی بۆ بەدەمەوەچوون و سەردانكردنی زۆر گرنگ بوو”.
هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان رایگەیاند “خەریكە رقمان لە چلەی ماتەمینی دەبێتەوە، چوونكە مەراسیمی چلە پێمان دەڵێت هونەرمەند كۆچی دوایی كردووە، لەكاتێكدا هونەرمەند نامرێت، كێ دەڵێت زایەر عەبدوڵا كۆچی دوایی كردووە؟؟ ئەو لەناو زاكیرەی هەمووماندایە، هونەرمەندانی كۆچكردوو لەناوماندان”.
هەروەها هیوا سوعاد ئەوەشی گوت”هونەرمەندێكی وەك زایەر و ئەوانی دیكە بەداخەوە جێمان دەهێڵن، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە لە كاتی نەخۆشكەوتنی زایەر عەبدوڵا، گەیشتمە ئەوەی كە هەرچەندە كارەساتێكی گەورە بوو بەسەر هونەرمەند زایەر هاتبوو، بەڵام هاتنە پێشەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حیزبی بۆ بەدەمەوەچوون و سەردانكردنیان لای ئێمە جێگەی پێزانینە
پاشان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی هونەرمەندێكە كە زیاتر لە نیو سەدەیە كاری هونەری دەكات، بەداخەوە هێشتا زۆری لەبەرنامەدا بوو خزمەتی هونەر بكات، بەڵام بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەكرد “هونەرمەند زایەر عەبدوڵا، بەبەردەوام رێزلێگیراوی ناو هونەرمەندان و هەواداران بوو، ئەمڕۆش ئامادەبوونی ئەو هەموو هونەرمەندە نیشانەی خزمەتی ئەو هونەرمەندەیە بەهونەری كوردی، ئەوەتا هونەرمەندانی شاری سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، کە لەم هۆڵە دەبینین وێڕای بەخێرهاتنیان ئەوەش دەر دەخات، کە زایەر عەبدوڵا خۆشەویستی هەمووان بوو، جگە لەوەش ئەم هونەرمەندە ئەوە نەبوو كە لەدوای كۆچی دوایی، وشەی جوان و پیاهەڵدانی پێدا بوترێت، بەڵكوو پێش دامەزراوەكانی حكوومەت و هونەرمەندان، هونەرمەند زایەر عەبدوڵا رێزلێگیراوی ناو كۆمەڵگە بوو، جگە لەوەش لەشوێنەكان كەمترین كەس ناوی خۆی دەهێنا، بەڵكو بە ناوی كارە هونەرییەكانی ناوی زایەر عەبدوڵایان دەهێنا”.
ئومێد خۆشناو وتیشی “ئەوەی لە زایەر عەبدوڵا جێی سەرنج بوو مرۆڤێكی سەرسپی ناخ سپی بوو، بەڵام هەندێك لە نواندنەكانی شەڕانگێزی بوو كە ئەوەش بەپیێچەوانەی واقیعی خۆی رۆڵی پێدەدرا و تێیدا سەركەوتوو دەبوو”.
پارێزگاری هەولێر وتی “لەكاتی نەخۆشكەوتنی زایەر عەبدوڵا، وەك حكوومەتی هەرێم ئەركێكی بچووكی خۆمان بەرامبەری جێبەجێكرد، هەر لەسەرەتاوە جەنابی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی دەستی واڵاكردین بۆ هەموو ئەركێك، بەڵام بەداخەوە كۆچی دوایی كرد”.
هەروەها هونەرمەند فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر لە هەولێر بەناوی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند “40 رۆژ تێپەڕی بۆ لەدەستدانی هونەرمەندێكی ئازیزمان، زایەر عەبدوڵا لەناو تەنگەبەرەكانی تەیراوەوە بۆ هەولێر و پاشان بۆ ناوبانگی كوردستان هەڵكشا، زایەر عەبدوڵا دوای خانەنشینبوونی رێزی لێگیرا و هەمیشە لەناو دڵماندا بوو، ئەمڕۆش دەبێت پێبكەنین نەك ماتەمگێڕی بكەین، چوونكە ئەو كەسانەی بەم شێوەیە یادیان دەكرێتەوە كەسانی نەمرن”.
لەلایەكی دیكەوە عەبدولڕەحمان فەرهادی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد رایگەیاند، زایەر عەبدوڵا ئەگەرچی هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما بوو، بەڵام تواناكانی هەر لەو بوارەدا نەبوو، بەڵكوو فرە بەهرەیی وایكردبوو، لە بواری نووسینیش نووسەرێكی دیار بێت.
فەرهادی وتی “لە ساڵانی هەشتاكاندا زایەر عەبدوڵا دەستی بە نووسین كرد و لە ساڵی 1990 كۆمەڵە چیرۆكی (خەرەند)ی بڵاوكردەوە، هەروەها پاشان لەم ساڵانەی دوایی لە بواری نووسینی یاداشت و بیرەوەری و رۆمان، چەند دەقێكی نایابی پێشكەشكردین”.
پاشان کتێبی زایەر عەبدوڵا زێڕ و زایڵەی قەڵا، کە لایەن شاعیر و نوسەر (ئاری ئاغۆک) ئامادەو چاپکراو بوو، بەسەر میوانانی هۆڵەکە دابەشکرا.
پاشان مۆمی چل ڕۆژە بۆ هونەرمەند لەگەڵ چەپکە گوڵی ڕێز بۆ هونەرمەند زایە عەبدوڵا داگیرسا.