هەولێر… کۆنسێرتێکى گۆرانى و موزیک پێشکەشکرا

 

ئێواەرى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکانى هەولێر، گروپى موزیکى قەڵا و منارە، کۆنسێرتێکى گۆرانى و موزیکى پێشکەشکرد.

له‌ كۆنسێرته‌کەدا، کە هەریەک لە ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16 و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و کەنعان خەیلانى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگا و فەرهەنگ غەفوور، بەرێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، چه‌ندین به‌رهه‌می موزیكی و گۆرانی هەولێریانە و ڕەسەنى کوردى پێشكه‌ش کرا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى هیوا و سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ سەرۆک و ئەندمانى گروپى موزیکى قەڵا و منارە خواست.