پێشانگایەکی هاوبەشی باخچه‌ی مندالان کرایەوە

هەولێر …
پێشانگایەکی هاوبەشی باخچه‌ی مندالان کرایەو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.1.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکی هاوبەشی بۆ ژمارەیەک لە باخچەی منداڵانى سنوورى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوەندى هەولێر لە باخچەی منداڵانی هاژە کردەوە.

لە ڕێوەرەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە هەریەک لە دلێرعبدالله‌، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ژماره‌یه‌كى تر له‌ سەرپەرشتیار و به‌رێوبه‌ری باخچه‌كان و مامۆستایان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پێشانگاکە کە بە چەندین کاری دەستی منداڵان و تابلۆی هونەرى بە هەماهەنگی بەڕێوەبەر و مامۆستایان ڕێکخرابوو، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە و مامۆستا و بەرێوەبەرانى باخچەکان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.