شوان كەمال و دیكۆمێنتارییەک لەسەر ئەسپەکەی لیۆناردۆ داڤینچی

 

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

هونەرمەندی ناوداری كورد شوان كەمال لە تازەترین پرۆژەی هونەریدا دیكۆمینتارییەکی لەسەر هونەرمەندێكی جیهانی ساز کرد.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا شوان كەمال ڕایگەیاندووە كە فیلمێكی دیكۆمێنتاریم دروست كردوە لەسەر ئەسپەکەی لیۆناردۆ داڤینچی.
ئەو هونەرمەندە گوتیشی ئەو پرۆژەیەی كە كارم لەسەر كردووە دووەمین كارە لە ئاستی جیهاندا كە لەسەر ئەسپەكەی لیۆناردۆ داڤینچی كرابێت.
ئەو پەیكەرتاشە كوردە گوتیشی: بۆ هەوادارانی هونەر و پەیكەرسازان و هونەرمەندان و خوێندكارانی هونەر گرنگە.
شایانی باسە شوان كەمال هونەرمەندێكی پەیكەرتاشە و خاوەنی دەیان كاری پڕۆفیشناڵە لە كوردستان و وڵاتانی دەرەوەیشدا.