هاوتا وشیار ئەسوەد
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کەرکووک “خەند کەرکووکی” تایبەت بە هەولێری گوت بە نیازی دوو بەرهەمی نوێیە و بە زووترین کات هەردوو بەرهەمەکە دەخاتە بەرگوێی هەوادارانی.
خەندە تایبەت بە هەولێر دووا و گوتی: ئێستا دوو بەرهەمی تازەم هەیە؛ یەکێک لە گۆرانییەکان “مەستورەی مەستان”ـەکەی هونەرمەندی گەورە مەزهەری خالقییە، ئەم گۆرانییە تەنها کلیپی ماوە و بەنیازم کلیپێکی پوخت و جوانی بکەم و بە زووترین کات بیخەمە بەر دیدەی گوێگرانم.
گوتیشی: گۆرانی دووەمم لە ستۆدیۆی “کاروان” کارم لەسەر کردووە و ئاوازی “نەجات بەگزادە” و تێسکتی “ئاکۆ کانەبی”ـیە، تەنها ئەوە ماوە ناوی گۆرانییەکە دیاری بکەین و کاری کلیپەکەی تەواو بکەین، هەموو کارەکانی دیکەی ئامادەیە و ئەویشیان بەمزووانە بڵاو دەکەینەوە، بەهیوام گوێگرانم بەرهەمە نوێکانیان بەدڵ بێ و بتوانین باشترینەکانیان پێشکەش بکەین.