پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى جیهان، پیشانگایەکى شێوەکارى تایبەتى بۆ قوتابى “دونیا تەها حسێن” لە ژێرناونیشانى “پۆرترێتى سینەمایی” کردەوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەر و ژمارەیەک لە مامۆستایانى هونەر و هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکانى، دەستخۆشى لە قوتابى هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.