میران عەلی گۆرانیەکی فەرهاد زیرەک دەڵێتەوە

 

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵدا، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “میران عەلی” بەرهەمێکی نوێی تۆمارکرد، کە پێشووتر لە لایەن هونەرمەند “فەرهاد زیرەک” گوتراوە.

ئەو گۆرانیه بەناونیشانی “بەسە”یە و تێکست و میلۆدییەکەی “فەرهاد زیرەک”ـە و دابەشکردنی ئالان سابیرە و میکس و ماسترینگی ئەو بەرهەمەش ئارام سەردار جێبەجێی کردووە و زانا عەلیش وەک وێنەگرێکی بەرچاو دیمەنەکانی ئەو کلیپەی تۆمارکردووە و ئێستاش لە تۆڕه کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
جێگەی باسە، میران عەلی گۆرانیەکی دیکەی بە ناوی “کۆچ” تۆمارکردووە، بەڵام بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی نەکردووەتەوە.