ڕۆژ کەریم: نیگەرانم لەو هونەرمەندانەی بێ پرس گۆرانیەکانم دەڵێنەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕۆژ کەریم” لە ئاخاوتنێکیدا بۆ “هەولێر” باس لە کارا هونەرییەكانی و ئەزموونی خۆی دەكات.

ئەو هەندێك تایبەتمەندیی هەیە كە لە گۆرانیبێژەكانی دیكەی جیا دەكاتەوە، پێی خۆش نییە هیچ گۆرانیبێژێك داوای گوتنەوەی گۆرانییەكانی لێ بكات.
لە پرسیاری ئەوەی دەڵێن زۆر لەوە دڵگرانیت کە گۆرانییەکانت دەڵێنەوە ئەمەیان بۆچی؟
لە وەڵامدا دەڵێت: ئەوەیان زوڵمێکە دەکرێت و بێ ئەوەی پرسم پێ بكەن گۆرانییەكانی من بڵێنەوە، پرسیش دەكەن، بەڵام ئەوە جوان نییە من كارێك دەكەم بە ماندووبوونێكی زۆرەوە و شتێك بەرهەم دەهێنم، بەڵام یەكێكی تر دێت دەنگی خۆی دەخاتە سەری، لە كاتێكدا ئەوە گۆرانی منە و موڵكی منە، بۆیە پێم خۆش نییە ئەو داوایەم لێ بكرێت، چونكە من رێ بەخۆم نادەم دڵی كەس لە خۆم بڕەنجێنم.