ئۆرکێسترای پۆڵۆنیای جیهانی تێکستێک لە دەمیرتاش و ئاوازێک لە دەرسیمەوە

تیپی ئۆرکێسترای پۆڵۆنیای جیهانی زۆرترین ژەنیاری بەناوبانگی وڵاتانی دنیا لەخۆوە دەگرێت و هونەرمەند “دیار دەرسیم” سەرپەرشتی دەکات، ئێستا سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێن و هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدارن.

لەوانەش “کیژان ئیبراهیم خەیات، ناسری ڕەزازی، شەهریبان کوردی، نارین فەقێ، مەزڵوم ڕەوسەن، دێنیز دیمەن.
بەرهەمەکە لە ئاوازی هونەرمەند “دیار دەرسیم”ـە و تێکستی “سەڵاحەدین دەمیرتاش”ـە و ناوی نراوە “وڵات”.
ناوەڕۆکی بەرهەمەکەی تیپی ئۆرکێسترای پۆڵۆنیای جیهانی باس لە ئازاری نەتەوەیەک دەکات، کە تێنووی ئازادی و ناسنامەی گەلەکەیەتی و دەیەوێت لەڕێگەی گۆرانی و میوزیکەوە پەیامێک بە جیهان بدات، کە ئێمە گەلێکین ئاشتیخوازین و دوورین لە ڕق و کینە، هەمیشە خەون بە ئازادی و سەربەخۆییەوە دەبینین، بۆیە بە میوزیک و سینەما و وەرزش و سیاسەت گوزارشت لە خۆمان دەکەین وەک گەلێکی مەزڵوم و ستەمدیدە لە چوار پارچەی کوردستاندا.