ئامانج غازی
موزیکی ڕۆژهەڵاتی بە گشت بەو ڕاستییەی کە هەیەتی، نزیکترە لە دەربڕینێکی خۆڕسک لەوەی سروشتێکی سیستماتیک و دەربڕینێکی کۆکراوەیی هەبێ.
بۆیە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شیکاری لەسەر ئاوازە موزیکییەکانی کوردی و مامەڵەکردنیان لەگەڵ ژانر و فۆرمە موزیکییەکانی کوردی لە سەردەمی هاوچەرخدا، کارێکی لەپێشینە و هەوڵێکی دڵسۆزانەی نێو رۆحیەتی کارکردنی هونەریمانە.
میلۆدی هەردەم لە مانا شاراوەکانیدا دەشەکێتەوە و هەستکردن بە شێوە و توانای خستنەگەڕی خەیاڵ ئامانجیەتی، پاشان پرۆسەکە بە هەست و هزرێکی هونەرییەوە تەواو دەکرێن، بە جۆرێک کە پێشوازی هونەری ڕووبەرێکی چێژبەخشی جوانییەکان دێنێتە بەرهەم.
سەدەی بیستەم ڕەوت و شێوازی هونەری
جیاوازی لەگەڵ خۆیدا هێنا، کە دانەرانی موزیکی هاوچەرخ بە شێوازی نوێ و جیاواز بەکاریان دەهێنا، بە پشتبەستن بە (تێم) لە میلۆدییەکاندا. دواتر وردەوردە ڕزگار بوون لەو مۆدیەتەی لەنێو پەیژە.
موزیکییە کرۆماتیکەکانەوە هەبوو دەستی پێکرد، لە ئەنجامدا بووە هۆی جۆرێک لە ئەتۆنالی و دواتریش بەرەو دۆدیکافۆنی هەنگاوی نا.
هەستی جوانی ئەو پەیژە موزیکییانە تەنیا هەستی گونجاندن و شێوە و دەنگ و ڕووناکی نییە، چونکە هاوئاهەنگیی ئەو جوانییە ڕەهایە، گوزارشت لە جووڵە و گۆڕانکارییەکانی ئەم بزووتنەوەیە لەژێر تەبایی و گونجانی ڕیتمی موزیکیی دروست دەبێت بێ ئەوەی سنووری خۆی لەدەست بدات و دواتر گەوهەر و جوانی خۆیان لە فۆرم و ناوەرۆکی ڕیتم دەبیننەوە، لێرەدا پێکهاتە هونەرییەکە گەوهەری جوانی ڕاستەقینەیە.
گەڕان بەدوای شوناسدا لە پشت سەرهەڵدانی قوتابخانەی موزیکی نەتەوەییەوە بوو، سەرکەوتنی موزیکی نەتەوەیی بۆ ڕاکێشانی چێژی بەردەوامی بیسەرە چ لە ناوخۆ وچ لە دەرەوەی کارەکاندا، حوکمدان لەسەر داهێنەریی ئاوازدانەر، حوکمدان نییە لەسەر ڕەوتی نەتەوەیی خۆی لە خۆیدا، وەک ئەوەندەی حوکمدانە لەسەر تاکێک کە بەپێی کلتوورەکەی، لە سنووری وزەی کەسایەتی و سەردەمەکەی داهێنان دەخوڵقێنێ.
c