ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەلەرى سەندیکاى هونەرمەندان لقى هەولێر، پیشانگایەکى هونەرى هێلکارى ڕاستەوخۆى بۆ هونەرمەند بەهائەدین محەمەدى کردەوە.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى پیشانگاکە، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.