پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 5, 2024

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ژێرناونیشانى ” ڕەنگەکانى پێکەوە ژیان ” پیشانگاى شێوەکارى هاوبەشى ڕێکخراوى ڕەنجى هونەرى و گروپى هاوڕێیانى کردەوە، کە بە هەماهانگى دەزگای سەتەلایتی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هەونەرى هەولێر ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەندانى بەشداربووى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.