سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سوپاس و پێزانین

بە ناوی بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردووی كوردستان (زایەر عەبدوڵڵا) سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كوردستانییان دەكەین، كە لەیەكەم رۆژی نەخۆشكەوتنی (زایەر عەبدوڵڵا)ـی ئازیزمان بەردەوام لەگەڵمان بوون، بە تەنیا نەبووین، هەستمان دەكرد كوردستان هەمووی لە ماڵی ئێمەیە لە خەمی زایەر عەبدوڵڵاـیە.

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ سەرجەم خەڵكی بە ئەمەك و مرۆڤـ دۆستی كوردستان، سوپاس بۆ سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان بە تایبەتی هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئازیز و هەڵەبجە و دهۆك و هەولێری پایتەخت، كە زۆر خەمخۆرانە لە كاتی پرسەی هونەرمەند ئامادەییان هەبوو، سوپاس بۆ سەرجەم شاعیران و نووسەران و رۆشنبیران و هونەردۆستان و رۆژنامەنوسان و میدیاكاران.
سوپاس و پێزانیمان بۆ بەڕێزان

جەنابی سەرۆك (مەسعود بارزانی)
ڕێزدار جەنابی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەنگ هاتنەوەی و ناردنی هونەرمەند زایەر عەبدوڵڵا بۆ وڵاتی توركیا.

ڕێزدار (فازڵ میرانی) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سوپاسی تایبەتمان بۆ ڕێزدار (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر كە لە سەرەتای نەخۆشكەوتنی هونەرمەند بەردەوام لەسەر هێل بوو ئەمكداری و وەفای ئەو باس ناكرێت بە سوپاس و پێزانینێك.

بەڕێز (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
خاتونی بەڕێز (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) خانمی یەكەمی عێراق
سوپاس بۆ بەڕێزان (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ) بۆ خۆمخۆری و دڵسۆزییان
سوپاس بۆ هاوخەم و پرسە نامەكانیان
سوپاس بۆ خەڵكی هەولێری ئازیز و لە دڵا شیرین كە لە ماوەی شەش مانگ نەخۆشكەوتنی زایەر عەبدوڵا لەگەڵمان بوون
سوپاس بۆ سەرجەم بەرپرسانی حیزبی و حكومی لە هەرێمی كوردستان
سوپاس بۆ كوردانی تاراوگە ئەوانەی بە تەلەفۆن و نامەو كۆمێنتە جوانەكانیان هاوخەمی ئەو كۆستە گەورەیەمان بوون
سوپاس بۆ سەرجەم دەزگای ڕاگەیاندنەكان پەیج و ماڵپەر و رۆژنامەكان و ڕادیۆكان، كەناڵە ناوخۆی و ئاسمانییەكان و سوپاسی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی دەكەین
سوپاس بۆ ناوەندی هونەری زەنێ، كە بەشێكی باش لە ئەرشیفی هونەرمەند زایەر عەبدوڵاـیان لە ئامێز گرتووە بەردەوام رۆژانە یاد و یادەورییان بیر دەهێناینەوە
سوپاس بۆ دەزگای میدیایی كوردسات، كە لە كارێكی دیكۆمێنتاریی ـدا سەرجەم ژیانی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا ـی لە ئامێز گرتووە لە چلەی ماتمینەكەی پەخش و بڵاوی دەكەنەوە
سوپاس بۆ سەرجەم خزمان و دۆستان و كەس و كارەكانمان، سوپاس بۆ دراوسێ و سەرجەم كوردستانیان هاوبەشیتان و هاوخەمیتان لە ئازاری كەم كردینەوە ئومێد دەكەین لە خۆشیەكانتان بەسەرتان بكەینەوە و هاوبەشیتان بكەین، خوای گەورە بە دوورتان بكات لە نەخۆشی و ناخۆشی
ئێمەش وەك زایەر عەبدوڵای جوانەمەرگ دۆعای سەلامەتی بۆ كوردستانی ئازیز و هەولێر دەكەین دوا كۆست و ناخۆشی بێت رۆحی هونەرمەندی كۆچكردوومان شاد و ئارام بێت خوای گەورە بیخاتە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی.

بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو
«زایەر عــەبــدوڵڵا»
26/11/2024