دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18, 2024

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر ” د. خەلیل ئیسماعیل ” بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.18، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، مەراسیمى چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین، پرۆفیسۆر ” دکتۆر خەلیل ئیسماعیل ” بەڕێوەچوو.

لە مه‌راسیمه‌كه‌دا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى سەرەخۆشى لە هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى، ڕۆڵى خوالێخۆشبووى وەک مامۆستایەکى زانکۆ بەرز نرخاندن، کە یەکێک بوو لە باشترین مامۆستاکان و پسپۆڕەکانی مێژووی وڵاتانی ناوچەکە.