ئەمشەو پێنجشەممە 2024.11.14، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەردوو کونسڵی گشتیى فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و شەیدایانی ئاواز و موزیکى جیهانی، لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێرى پایتەخت، لەلایەن ئەنستیتیوتی فەرەنسی و ئەنستیتیوتی گۆتەی ئەڵمانی بە هاوبەشى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، شهشهمین کۆنسێرتى “موزیکى جاز و گۆرانى بیانى” پێشکەش کرا.