شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

ئەلەند حازم بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئەلەند حازم” لە سەرکەوتنی بەرهەمەکانی بەردەوامە و تا دێت گۆرانییەکانی بەربڵاوتر دەبن و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داگیر دەکات.

“ئەلەند” دوای کۆکردنەوەی هەوادارێکی زۆری گۆرانیەکانی، ئێستا ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بە ناونیشانی “مەپرسە” بڵاو کردەوە، کە لە ئاواز و دابەشکردنی میوزیک و تێکستی خۆیەتی و لە ستۆدیۆی ئەلەند پڕۆداکشن تۆمار کراوە و بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دیمەنەکانی ئەو کلیپە وێنە گیراوە.
“ئەلەند حازم” سەبارەت بە گۆرانیە نوێیەکەی بە “هەولێر”ی ڕاگەیاند: مەپرسە ئەو گۆرانیەیە، کە وشەکانی گوزارشت لە خۆم و هەموو ئەوینداران دەکات، کە نەفرەتیان لە ڕابردووی عەشقێکی دۆڕاو دەکەن و ئێستاش دڵیان هەر بۆ ئەو عەشقە لێدەدات.
گوتیشی: هیوادارم ئەو بەرهەمە لە ئاست ئەو خۆشەویستیە دابێت، کە هەوادارانم لێیان چاوەڕێ دەکردم.